گازخانەیێکی CNG لە پاوە تەقییەوە
بەشی کرماشان- تەقینەوەی گازخانەیێکی CNG لە شاری پاوە بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییێک و گازخانەکەش زیانی قورسی بەرکەوت.
کوردپرێس:
ڕۆژی شەمە 9ی خاکەلێوەی 1398 بە هۆی تەقینەوەی مەخزەنی گازی ئوتومبیلی هاووڵاتییێک لە گازخانەی CNG ی شاری پاوە یەک کەس بە سەختی بریندار بوو.
ئوتومبیلێکی لە جۆری پەیکان لە کاتی پڕکردنی مەخزەنی گازی CNG تووشی ئەو تەقینەوەیە هات و هەر بە هۆی تەقینەوەی مەخزەنی ئەو ئوتومبیلەوە هاووڵاتییێک بە سەختی بریندار بووە و گازخانەکەش زیانی قورسی بەرکەوت.
شایانی باسە کارکردن بە گازی CNG لە جیاتی بەنزین بە هۆی نزمیی نرخەکەیەوە لە ئێران پێشوازیی زۆری لێدەکرێت و جگە لەوەش گازی CNG سووتەمەنییێکی بەسوودە بۆ تەندروستیی ژینگە بەڵام هەندێک لە ئوتومبیلەکان بە نافەرمی مەخزەنی CNG یان بۆ دادەنرێت و ناوبەناو حاڵەتی تەقینەوەی مەخزەنەکان ڕوو دەدات.
بۆچوونی بەکارهێنەران