خبر 2020-03-28 05:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە عێراق درێژ كرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانى تا ١١ی نیسان درێژ كردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تا ١١ی نیسان درێژ كردەوە.

بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە: لە ئاگادارینامەیێكدا بڕیاری داوە، لەچوارچێوەی ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تـا ٢٠٢٠/٤/١١درێژ كردەوە.

ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە: بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازیی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.