ئایەتوڵڵا سیستانی: پێویستە هەموان پابەندی بڕیارەکان بن و نوێژی هه‌ینی رابگرن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق جه‌ختی له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنی ڕاسپارده و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند: پێویسته هه‌موان پابه‌ندی بڕیاری ڕاگرتنی نوێژی به‌كۆمه‌ڵ بن.
کوردپرێس: ڕۆژی سێشەممە ۱۰ی ئاداری ۲۰۲۰ نووسینگه‌ی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی كرده‌وه: پێویستە له ئێستادا نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هەینی له مزگه‌وته‌كان ڕابگیردرێت به‌ئامانجی سنووردانان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئەو لێدوانه‌ی ئایەتوڵڵا سیستانی له كاتێكدایه پێشتر حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دا نوێژی به‌كۆمه‌ڵ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕابگرێت.
به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق 71 حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و عێراق تۆمار كراون، حه‌وت كه‌سیش به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هاوكات سێ كه‌سیش ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه و چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
بۆچوونی بەکارهێنەران