خبر 2020-03-09 11:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران تا 19ی ڕەشەمە

بەشی ئێران- بەگوێرەی دوایین ئامار لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 595 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە بەوەش دوا ئاماری تووشبووانی ئەو ڤایرۆسە گەیشتە 7161 کەس و 43 كەسیش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەست داوە.

کوردپرێس:

کیانووش جەهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند، تائێستا 7 ھەزار و 161 كەس لەو وڵاتە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 2394 تووشبووی ڤایرۆسەکەش تەندروستییان جێگیرە و نێردراونەتەوە ماڵی خۆیان.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران روونی كردووەتەوە، تەنھا لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 595 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 43 كەس گیانیان لەدەست داوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.