عێراق 5 دەروازەی سنووری خۆی لەگەڵ ئێران دادەخات
بەشی ئێران- بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەوڵەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا 5 دەروازەی سنووری خۆی لە بەشەکانی باشوور و باشووری خۆرئاوای ئێران دابخات.
کوردپرێس:
ڕۆژی یەکشەمە 8ی مارچی 2020 بەرانبەر بە 18 ڕەشەمەی 1398 حکوومەتی فیدراڵی عێراق بڕیاری دا بە داخستی 5 دەروازەی سنووریی نێوان ئێران و ئەو وڵاتە لە سنووری باشوورری خۆرئاوای ئێران.
هەر بەپێی بڕیارەکەی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق 5 دەرازەی سنوورری شەلەمچە و شیب و زەرباتیە و مەنزەریە و مەدەەلی تا کاتێکی نادیار داخران.
حکوومەتی فدراڵی عێراق جەخیشی کردۆتەوە داخرانی ئەو 5 دەروازە سنوورییە ئاڵوگۆڕی بازرگانییش دەگرێتەوە.
*لە ماڵپەڕی ئیرنای ئێرانی وەرگیراوە
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران