ئه‌مینداری گشتیی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران گه‌یشته به‌غدا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌لی شه‌مخانی ئه‌مینداری گشتیی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران به سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته به‌غدا و له‌گه‌ڵ فالح فه‌یاز ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق كۆ بووه‌وه.
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی شەممە ۷ی ئاداری ۲۰۲۰ عەلی شەمخانی بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای ئێران و له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی فالح فه‌یاز گه‌یشته به‌غدا و لەگەڵ ناوبراو کۆ بووەوە.
ئەوه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو کە شه‌مخانی له‌گه‌ڵ فه‌یاز تایبه‌ت به ژماره‌یێک دۆسیه و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا كۆ بووه‌ته‌وه و هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا تایبه‌ت به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و شێوازی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گفتوگۆ كراوه.
هەر له‌و دیدارەدا ئه‌مینداری گشتیی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕێگری كردن له هاتن و ڕۆیشتنی هاووڵاتییانی عێراق و ئێرانیان خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران