خبر 2020-03-07 14:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاتنی گەشتیار بۆ پاوە قەدەغە کرا

بەشی کرماشان- قایمقامی شاری پاوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتنی گەشتیاران بۆ شاری پاوە تا کاتێکی نادیار قەدەغە کراوە.

کوردپرێس:

پەرویز ئیدەپوور قایمقامی شاری پاوە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند بەبۆنەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییان هاتنی هەموو گەشتیاران تا کاتێکی نادیار قەدەغە کراوە.

قایمقامی پاوە زیادی کرد کەرەنتینە شارەکە بە مەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانە و لە هەردوو سەری کرماشان و سەوڵاوا و مەریوانیشەوە هاتن بۆ ناو شاری پاوە قەدەغەیە.

شایانی باسە پێشتریش شۆرای شاری هەورامان ڕایگەیاندبوو ئەمساڵ میوانداریی گەشتیاران ناکەن و هەموو میوانخانە و ئوتێلەکان داخراو دەبن ئەوەش بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.