خبر 2020-02-24 05:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسعوود بارزانی لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دیداری کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە دیدارێکی نێوان مەسعوود بارزانی و نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق دوا هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسی تاوتوێ کرا.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەكشەممە 23ـی 2ـی 2020 لە سەلاحەددین مەسعوود بارزانی پێشوازی لە هنیس جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق و هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كرا و هەردوولا نیگەرانیی خۆیان لە قووڵتربوونی قەیرانی سیاسیی عێراق ڕاگەیاند.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا بیروڕا لەبارەی ئەگەر و چارەسەرەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی سیاسی و ڕاستەڕێكردنی پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەختیش لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یارمەتیدانی پڕۆسەی سیاسیی عێراق كرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.