خبر 2020-01-27 16:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ڕەوانەی ئێران دەکرێن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بڕیارە لە ڕۆژی ھەینیی داھاتوودا ژمارەیێک بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی وڵاتی ئێران بکرێن بۆ چارەسەرکردن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان عەبدولقادر، سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "ڕۆژی ھەینیی داھاتوو ٥٣ بەرکەوتەی چەکی کیمیایی لە ھەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکرێن بە مەبەستی چارەسەرکردنیان، ھەموو تێچووی چارەسەرکردنەکەشیان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ئەستۆی خۆی دەگرێت و پارەیان بۆ خەرج کراوە".

سەرۆکی کۆمەڵەی قوربانیانی کیمیابارانی ھەڵەبجە گوتیشی: "بڕیار بوو پێشتر ئەو بەرکەوتانە ڕەوانەی دەرەوە بکرێت بۆ چارەسەرکردن، بەڵام بەھۆی ھەندێک ڕۆتینی کارگێڕییەوە دوا کەوتووە و ڕۆژی ھەینی بریندارەکان ڕەوانەی ئێران دەکرێن".

لوقمان عەبدولقادر گوتیشی: "ژمارەیێکی دیکەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایی ماون، پێویستیان بە چارەسەرە لە دەرەوەی کوردستانە و پێشتریش ژمارەیێکی دیکە لەسەر ئەرکی حکوومەتی ھەرێم ڕەوانەی دەرەوە کراون، بۆ چارەسەرکردن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.