خبر 2020-01-16 06:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لە یەکلاکردنەوەی دانانی سەرۆکوەزیران دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق لەبارەی دۆخی عێراقە کۆ بوونەوە و جەختیان لەسەر هێوركردنەوە و دانبەخۆداگرتن و رێگریكردن لە تەشەنەكردنی دۆخەکە کردەوە.

کوردپرێس:

بەگوێرەی راگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆمار، "بەشداربووانی كۆبوونەوەكە رێككەوتن لەسەر درێژەدان بە بنەمای پارێزگاریكردن لە بەرژەوەندیی عێراق و ئاسایشی سیاسی و دارایی لە چوارچێوەی هەڵوێستێکی نیشتیمانیی هاوسەنگدا لەكاتی قەیرانی ناوچەیی و نێودەوڵەتییدا تاوەکو عێراق لە ناكۆكییەكان بەدووربگیردرێت."

بەگوێرەی راگەیێنراوەکە، "ھەر لە كۆبوونەوەكەدا جەختکرایەوە لەسەر گرنگیی پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ و جێبەجێكردنی داواكارییەكانی چاكسازی لە زۆربەی ئاستەكانی سیاسی و ئابووری و خزمەتگوزارییدا بەجۆرێک پارێزگاری لە سەروەریی عێراق و ئاسایشی ھاووڵاتییانی بكات، لە ئاست هەڕەشەی تیرۆریستاندا بێت تاوەکوو سەركەوتنی یەکجاری بەدیدێت".

راگەیێنراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە جەختیان کردەوە لەسەر پێویستیی پارێزگاری لە سەروەریی نیشتیمانی و رێگریكردن لە دەستوەردانی دەرەكی و چارەسەركردنیان بەبێ ڕوودانی هەر لێكەوتەیێک.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.