فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایێکی پەکەکە-یان لە شنگال بۆردوومان کرد
بەشی تورکیا- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بارەگایێک و چەند خاڵێکی دیکەیان بە گومانی بوونی چەکدارانی پارتی کرێکارنی کوردستان بۆردومان کرد.
کوردپرێس: ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، کەناڵی کوردستان ٢٤ ئاشکرای کردووە کە ژمارەیێک بریندار بوونە و برینداری بارەگا بۆردومانکراوەکەی پەکەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی سنونێ.
هاوکات ئاشکرای کردووە کە لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا هەشت کەس گیانیان لەدەست داوە.
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، مەولوود چاویشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا سەردانی بەغدای پایتەختی عێراقی کرد و لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرکۆماری عێراق و چەند بەرپرسێکی دیکەی عێراق کۆ بووەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران