خبر 2019-09-23 10:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عەبدولمەهدی و شاندی یاوەری سەردانی بەندەری شانگهای-یان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی یاوەری پاش دیدار لەگەڵ بەرپرسانی چینی سەدرانی بەندەری شانگهای-یان لەو وڵاتە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق کە لە حەفتەی ڕابردووەوە بە یاوەریی شاندێک لە پارێزگارانی عێراق گەشتەکەی بۆ چین دەستپێکردووە، چەند دیدارێکی لەگەڵ بەرپرسان و بازرگانەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام دا.

هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی کە لەگەڵ شاندی عێراقی سەردانی چینی کردووە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا لە فەیسبووک ڕایگەیاند: شاندەکە دیدارێکی لەگەڵ پارێزگاری شانگهای ئەنجام داوە.

ناوبراو زیادی کرد کە دیدار لەگەڵ دیکەی بەرپرسانی حکوومی و ڕێکخراوە بازرگانی و پیشەسازییەکان لە ڕیزی بەرنامەی سەردانەکەدا بووە.

هەڤاڵ ئەبووبەکر ڕاشیگەیاند کە عادل عەبدولمەهدی و شاندی هاوڕای سەردانی بەندەری گەورەی شانگهای-یان کردووە و هەروەها وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزەیان لەو بەندەرە بەسەر کردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.