بەرپرسی پەروەردەی باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:
لە باکووری سووریا منداڵان بە زمانی دایکیی خۆیان وانەیان پێدەوترێت
بەشی سووریا- بەرپرسی پەروەردەی باکووری سووریا دەڵێت: لە باکووری سووریا هەر قەومێک جگە لە زمانی عەرەبی زمانی دایکیی خۆیشی فێر دەکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ چوارەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانە سەرەتاییەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە و نزیک لە 4777 قوتابخانەی سەرەتایی لەم ناوچەیەدا دەستیان بەکار کردووە.
بەوتەی سەمیرا حاجی محەمەد بەرپرسی پەروەردەی کانتۆنی جزیرە ئەمساڵ هەماهەنگیی زیاتر هەیە لەنێوان وەزارەتی پەروەردە و قوتابخانەکاندا بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی نوێ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هەموو ئامادەکارییەکان بۆ دابین کردنی کتێب، پێنووس، لێنووس و دیکەی پێداویستییەکانی خوێندن کراوە.
ئەم بەرپرسە کوردە بە کوردپرێسی وت: لە قوتابخانەکانی باکووری سووریا هەر پێکهاتەیێکی قەومی وانەکان بە زمانی دایکیی خۆیان و زمانی عەرەبی دەخوێنن و دیکەی زمانەکانیش بەپێی پێویست فێر دەکرێن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران