شاندێکی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر بودجه ده‌چێته به‌غدا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێم له به‌غدا باس له سه‌ردانی شاندی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات بۆ به‌غدا و زانیاریی ورد له‌و باره‌یه‌وه ده‌خاته‌ڕوو.
کوردپرێس:
فارس عیسا بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه 17ی ئه‌یلوولی 2019 شاندی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پڕۆژه‌بودجه‌ی 2020ی عێراق ده‌گاته به‌غدا و سه‌ردانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیش ده‌كه‌ن به فڕاكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانیشه‌وه."
عیسا گوتیشی: "وه‌ک نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نووسراوێک ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بانگهێشتی لیژنه‌كانی نه‌وت و گاز و دارایی و یاسایی بكه‌ین تا سه‌ردانی كوردستان بكه‌ن و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان كۆ ببنه‌وه."
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران