نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان: ئه‌مڕۆ پاره‌ی گه‌نمی هه‌موو جووتیارانی کرماشان ده‌درێت
به‌شی کرماشان/ کوردی- نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان له په‌رله‌مانی ئێران ڕای‌گه‌یاند: 120 ملیار تمه‌ن پاره بۆ قه‌رزی گه‌نمی جووتیاره‌کانی کرماشان وه‌رگیراوه و ئه‌مڕۆ کۆی قه‌رزه‌که ده‌درێته‌وه به جووتیاران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌بدولڕه‌زا میسری ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 11ی ئه‌یلوولی 2019 له لێدوانێکدا عوزرماییی بۆ جووتیاران هێنایه‌وه که پاره‌ی گه‌نمه‌که‌یان دوا که‌وتووه و وتیشی: هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌و قه‌رزانه ده‌درێت که به بۆنه‌ی کڕینی گه‌نمی جووتیارانه‌وه لای ده‌وڵه‌ت بوون.
نوێنه‌ری خه‌ڵکی کرماشان زیادی کرد: نزیکه‌ی 85 ملیار تمه‌ن له گوژمه‌ی ته‌رخاندراو کراوه‌ته حسێبی بانکیی جووتیارانه‌وه و باقی قه‌رزه‌کانیش هه‌ر ئه‌مڕۆ خه‌رج ده‌کرێت.
شایانی باسه؛ کشتوکاڵی کرماشان تا ئێستا 550 هه‌زار ته‌ن گه‌نمی له جووتیاران کڕیوه و له ئێران‌دا پله‌ی پێنجه‌م به‌خۆوه ده‌بینێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران