له بۆکان ده‌ست به سه‌ر 450 کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ری گوڵ گیرا
به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا/ کوردی- فه‌رمانده‌ی پۆلیسی شاری بۆکان ڕایگه‌یاند که دووهه‌م وه‌جبه‌ی گه‌وره‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ری گوڵ به ڕێژه‌ی 450 کیلۆ له شاری بۆکان ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 20ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 11ی ئه‌یلوولی 2019 سه‌رهه‌نگ مه‌جید موحێبعه‌لی به ئاژانسی فه‌رمیی ئیرنای ڕاگه‌یاند: له ئۆپه‌راسیۆنێکی هاوبه‌شی پۆلیس و ده‌زگای هه‌واڵگریدا له نێوان دوو شاری بۆکان و ساینقه‌ڵا 450 کیلۆ ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری گوڵ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
ناوبراو زیادی کرد: یه‌ک که‌سی قاچاخچیش ده‌ستبه‌سه‌ر کراوه و پاش تۆمارکردنی دۆسیه‌ی پێویست ڕاده‌ستی مه‌رجه‌عی داد کراوه.
شایانی باسه؛ هه‌فته‌ی ڕابردووش مهزرایێکی به‌رهه‌مهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری گوڵ به هاوکاریی پۆلیس و سوپای پاسداران له گوندێکی شاری بۆکان دۆزرایه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا که به ڕێژه‌ی 620 کیلۆ گوڵی تێدا به‌رهه‌م هێنرابوو.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران