ڕێژه‌ی ناردنکاری له گومرگی بازرگانه‌وه 245 له‌سه‌د زیادی کردووه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی خه‌رمانانی 1398 به‌رانبه‌ر به 4ی ئه‌یلوولی 2019 سادق نامدار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی گومرگی بازرگان به‌وه‌کاله‌ت له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند: له باری به‌هاوه ڕێژه‌ی ناردنکاری له سنووری فه‌رمیی بازرگانه‌وه 245 له‌سه‌د زیادی کردووه ئه‌وه‌ش له ماوه‌ی پێنج مانگی ڕابردوودا.
ناوبراو ئاشکراشی کرد: له ماوه‌ی ئه‌و پێنج مانگه‌دا به ڕێژه‌ی 277 ملیۆن و 780 هه‌زار و 905 دۆلار هه‌موو جۆره مه‌کینه‌یێکی پیشه‌یی و وه‌ره‌قی چێو (MDF)، مه‌وز و بۆیاخ و ئاسن و پارچه‌ی یه‌ده‌کی ئۆتۆمبێل به‌ره‌و بازاڕه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران نێردراون.
نامدار زیادی کرد: له باری قورسایی و کێشیشه‌وه ڕێژه‌ی ناردنکاری له چوار ساڵی ڕابردوو 10 له‌سه‌د زیادی کردووه.
شایانی باسه؛ گومرگی بازرگان یه‌ک له سێ ده‌روازه‌ی فه‌رمیی بازرگانیی نێوان ئێران و تورکیایه و شه‌وانه‌ڕۆژ له باکووری پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا به‌رده‌وامه له ئاڵوگۆڕی بازرگانی و یه‌ک له ده‌روازه سه‌ره‌کییه‌کانی بازرگانیی ئێران و وڵاتانی ئه‌ورووپا ئه‌ژمار ده‌کرێت که دامه‌زراندنی گومرگه‌که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1305 به‌رانبه‌ر به 1926 دامه‌زراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران