ناردنکاری له گومرکی په‌روێزخانه‌وه 94 له‌سه‌د زیادی کردووه
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی خه‌رمانان به‌رانبه‌ر به 4ی ئه‌یلوولی 2019 خه‌لیل حه‌یده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گومرکی پارێزگای کرماشان له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی به ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له سنووره‌کانی پارێزگای کرماشانه‌وه کرد و ڕایگه‌یاند: گومرکی په‌روێزخان له ماوه‌ی 4 مانگی ڕابردوودا به ڕێژه‌ی 209 ملیۆن و 71 هه‌زار و 206 دۆلار ناردنکاریی تۆمار کردووه و ئه‌وه‌ش سه‌دا 94 به‌رزبوونه‌وه له چاو ماوه‌ی هاوشێوه‌ی ساڵی ڕابردوو به‌خۆوه ده‌بینێت.
حه‌یده‌ری زیادی کرد: کۆی کاڵای نێردراو له ماوه‌ی چوار مانگی ڕابردوودا گه‌شتۆته 383 هه‌زار و 662 ته‌ن و گومرکی په‌روێزخان زیاترین ڕێژه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی پارێزگای کرماشان له‌خۆ ده‌گرێت.
شایانی باسه؛ زۆرینه‌ی کاڵا نێردراوه‌کان له‌و سنووره‌وه تایبه‌ته به به‌روبوومه‌کان و که‌لوپه‌لی ناو ماڵ و خاوێنکردنه‌وه و په‌لاستیک و کوود و هه‌موو جۆره ئایسکریم.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران