9 چه‌کداری داعش له مووسڵ کوژران
کوردپرێس:
ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی ئه‌یلوولی 2019 عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه که هێزه‌كانیان له شانه‌ی هه‌واڵگریی سه‌قوور به هه‌ماهه‌نگیی فه‌رمانده‌ییی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و به پاڵپشتیی فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمان توانیویانه 9 چه‌كداری داعش له ناوچه‌ی سه‌حاجی باشووری ڕۆژئاوای مووسڵ بكوژن که خۆیان له توونێلێكدا حه‌شاردابوو.
شایانی باسه؛ سه‌رباری ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی دوو ساڵه سه‌ركه‌وتن به سه‌ر داعش له عێراق ڕاگه‌یێندراوه به‌ڵام ناوه‌ناوه پێكدادان له نێوان چه‌كدارانی ئه‌و ڕێكخراوه و هێزه ئه‌منییه‌كان دێته ئاراوه به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی دیاله، سه‌ڵاحه‌ددین، که‌رکووک، نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران