شاندێکی باڵای په‌رله‌مانی کوردستان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وت
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شاندێکی په‌رله‌مانی کوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 3ی ئه‌یلوولی 2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و به مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له ئاهه‌نگی ده‌ستپێکی کۆبوونه‌وه‌ی لێژنه هه‌میشه‌ییه‌کانی بودجه و پلاندانانی کۆمه‌ڵه‌ی په‌رله‌مانه‌کانی وڵاتانی ئاسیا شاندێکی بالای په‌رله‌مانی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تیی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان و یاوه‌ریی ژماره‌یێک له ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له فراکسیۆنه جیاوازه‌کانی په‌رله‌مان به‌ره‌و به‌غدا به‌ڕێکه‌وت.
بڕیاره شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كورد له به‌غداد گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كانی بودجه و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و پرسی ئاواره‌كان و مادده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق بكه‌ن.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران