ماده‌ی 140 ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان/ عارف قوربانی
کوردپرێس:
عارف قوربانی نووسه‌ر و شرۆڤه‌کاری سیاسیی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک گۆشه‌نووسێکی ڕووداو له نوێترین یادداشتی خۆی له‌ژێر ناوی "ماده‌ی 140 ده‌بێته مه‌ترسی له‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان" ده‌نووسێت: ڕۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌و قسه‌یه زیاتر به سه‌ر كورددا ده‌چه‌سپێت كه ده‌گوترێ كورده‌كان ئه‌وه‌ی له مه‌یدانی جه‌نگ به‌ده‌ستی ده‌هێنن، له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌ده‌ستی ده‌ده‌ن و هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه كه (گفتوگۆ، دانوستاندن) هونه‌ره، ئه‌گه‌ر كورد له هونه‌ری جه‌نگدا شه‌ڕكه‌ری ئازاش بن، له‌م هونه‌ره‌دا كۆڵه‌وارن بۆیه به‌رده‌وام له جه‌نگه هونه‌رییه‌كه‌دا شكست ده‌خۆن.
هه‌رچه‌نده هاوكێشه‌یێكی هاوته‌ریبه كه ئه‌گه‌ر هێزێک له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع پێگه‌ی به‌هێز بوو، لۆژیک وایه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆش به‌هێز بێت به‌ڵام بۆ كورد زۆر جار ئه‌مه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه و جاری وابووه له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع باڵانسی هێز به‌لای كورددا بووه یان تا ئه‌ندازه‌ی یه‌كلابوونه‌وه كێشه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد كه‌وتووه‌ته‌وه به‌ڵام كه چووه‌ته گفتوگۆوه تووشی پاشه‌كشه‌ی زۆر هاتووه.
ئه‌گه‌ر ته‌ماشای مێژووی نزیک به سه‌ت ساڵی ململانێ و خه‌باتی گه‌لی كوردستان بكه‌ین له عێراق ئه‌م خه‌سڵه‌ته به ته‌واوی به‌رجه‌سته بووه. له ساڵی 1925ه‌وه به بڕیاری كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان له چوارچێوه‌ی ویلایه‌تی مووسڵدا باشووری كوردستان بووه به‌شێک له عێراق. دوای كه‌متر له پێنج ساڵ له‌وه، خه‌بات له‌پێناوی دانپێدانان به مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و دیاری كردنی سنووری نێوان كوردستان و عاره‌بستان ده‌ستی پێكرد. له‌و ساته‌وه تا كه‌وتنی سه‌دام كه نزیكه‌ی هه‌شتا ساڵی خایاندووه كورد به‌قۆناغی جۆراوجۆری مه‌ینه‌تی و چه‌وساندنه‌وه‌دا تێپه‌ڕیوه. له ته‌واوی ئه‌و مێژووه‌دا هه‌میشه ته‌رازووی هێز به‌لای به‌غدادا بووه به‌ڵام سه‌رباری لاوازیی پێگه‌كه‌ی كورد هیچ ڕێگایێکی په‌سه‌ند نه‌كردووه كه ئه‌نجامه‌كه‌ی حه‌قی داواكردنه‌وه‌ی ماف له كورد بسێنێته‌وه.
له دوای كه‌وتنی سه‌دام ئه‌م هاوكێشه‌یه به قازانجی كورد ده‌گۆڕێت، ئه‌مریكا وه‌ک دۆست و پشتیوانی كورد كۆنترۆڵی عێراق ده‌كات، هێزی چه‌كداری عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، سه‌رانی رژێمه‌كه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن، حیزبه عه‌ره‌بییه سوننه و شیعه‌كان و سه‌رۆک و سه‌ركرده‌كانیان لاواز و ناكاریگه‌ر ده‌بن. له به‌رانبه‌ردا پێشمه‌رگه وه‌ک هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌وێ، سه‌ركرده كورده‌كان ده‌چنه به‌غدا و ڕۆڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بینن له سه‌ركردایه‌تی كردنی ئه‌و قۆناغه، كورد ده‌بێته هاوبه‌شێكی سه‌ره‌كیی بنیاتنانه‌وه‌ی عێراق، له که‌رکووک و ناوچه‌كانی‌تریش زه‌مینه‌ی ئه‌وه خۆش ده‌كات كورد له ڕووی ئیداری و ئه‌منی و ئابوورییه‌وه هه‌ژموونی خۆی به سه‌ریاندا بسه‌پێنێ. به‌ڵام ده‌بینی كورد له گفتوگۆ و دانوستاندنه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدای ئه‌وكات كه هیچكات به‌و ئه‌ندازه‌یه لاواز نه‌بووه، نه‌ک نه‌یتوانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع به‌ده‌ستی هێناوه بیچه‌سپێنێ به‌پێچه‌وانه‌وه به نه‌خشه‌ڕێگای چاره‌سه‌رێكه‌وه هاته‌وه كه له ماده‌ی 140ی ده‌ستووردا داڕێژراوه و دوور نییه ئه‌نجامه‌كه‌ی به جۆرێک بێت دواجار حه‌قی داواكردنه‌وه‌ی مافیش له كورد بسێنێته‌وه.
ده‌ركه‌وت عه‌ره‌ب له كاتی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ئه‌گه‌ر له ڕووی سیاسیشه‌وه لاواز بووبن به‌ڵام له ڕووی یاساییه‌وه زۆر ورد و به‌هێز بوونه. به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه كورد له ڕۆڵبینینی سیاسی ئه‌وكاتی به‌غدا چه‌نده به‌هێز بوون كه‌چی له ڕووی یاساییه‌وه نا‌شاره‌زا و لاواز بووه. ده‌ركه‌وت عه‌ره‌ب زۆر له كورد ستراتێژیتر بیریان كردووه‌ته‌وه و به نه‌خشه‌ڕێیه‌كی ده‌ستووری بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له عێراق ده‌ستی كوردیان به‌ستووه له ده‌ستبردن بۆ هه‌ر چاره‌سه‌رێكی‌تر و پابه‌ندیان كردووه به ماده‌ی 140ه‌وه. له ناوه‌ڕۆكی ماده‌كه‌شدا به جۆرێک ته‌ڵه‌یان بۆ كورد ناوه‌ته‌وه كه به هیچ جۆرێک نه‌توانێ خۆی لێ ده‌رباز بكات.
نه‌ده‌بوو به هیچ جۆرێک كورد به‌و چاره‌سه‌ره‌ی ماده‌ی 140 ڕازی بێت كه ڕاپرسی له‌سه‌ر ناسنامه‌ی خاک بكرێت. چ لۆژیكێک له پشتی ئه‌وه‌وه‌یه كه به‌شێكی نیشتمانه‌كه‌ت به درێژاییی ده‌یان ساڵ كه‌وتبێته به‌ر سیاسه‌تی پاكتاوی ڕه‌گه‌زی و ته‌عریب، تۆ ڕازی بیت بڕیاردان له ناسنامه‌ی ئه‌و نیشتمانه ببه‌سترێ به دڵی دانیشتووانه‌كه‌یه‌وه. با گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین كه باوه‌ڕ وابووه به جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ماده‌یه دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره و چوونه‌وه‌ی عه‌ره‌ب بۆ زێدی خۆیان و گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌زاكانی چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لار و خورماتوو بۆ سه‌ر كه‌ركووک، له‌و ڕاپرسییه‌دا كورد ده‌توانێ دڵی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی سه‌ر خاكه‌كه‌ی به‌ده‌ستبهێنێ به‌ڵام پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ئه‌وه به سه‌ر وه‌فدی كوردیدا له ناو لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور تێپه‌ڕیوه كه چاره‌نووسی كه‌ركووک و ناوچه كوردستانییه‌كانی‌تر ببه‌سترێته‌وه به كێشه‌ی ئیداریی به‌غدا و تكریت و ڕومادی و دیاله و نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاوه؟ له كاتێكدا بۆ كه‌ركووک ئه‌م گرفته په‌یوه‌ندی به ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یێكه‌وه هه‌یه و كێشه‌كه كێشه‌ی خاكه به‌ڵام هه‌موو گۆڕانكارییه ئیدارییه‌كانی‌تری عێراق كێشه‌ی ئیدارین.
كورد ده‌یتوانی له هه‌ندێ قۆناغدا ماده‌ی 140 بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به قازانجی خۆی به‌كاربهێنێ به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌كانی له‌ده‌ستچوون و كێشه‌كان ئاڵۆزتر بوون. چه‌نده جێبه‌جێ كردنی ماده‌كه‌ش دوابكه‌وێ به قازانجی عه‌ره‌به. به ده‌قیقی ماده‌ی 140 وه‌ک چاره‌سه‌رێكی پزیشكی وابوو بۆ نه‌خۆشییێكی درێژخایه‌ن، ئه‌گه‌ر له كاتی پێویست به‌كار نه‌برێت و زۆر بمێنێته‌وه، ده‌بێته ژه‌هرێكی كوشنده بۆ نه‌خۆشییه‌كه. ئێستا ده‌بێت كورد له‌وه تێبگات كه هێشتا كاركردن به ماده‌ی 140 كه‌مێک كاریگه‌ری ماوه به قازانجی كوردستان به‌ڵام زۆر دواكه‌وتنی ده‌بێته ئه‌و ژه‌هره كوشنده‌یه.
ئێستا له ته‌واوی ئه‌و ناوچه كوردستانییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم كه ماده‌ی 140 ده‌یانگرێته‌وه له ده‌رئه‌نجامی خراپ سیاسه‌ت كردن و خراپ ئیداره‌دانیان كه 14 ساڵ به‌ده‌ستی كورده‌وه بوون، هه‌روه‌ها وه‌ک لێكه‌وته‌ی ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، پێكهاته‌كانی‌تر به ڕه‌هایی ده‌سه‌ڵاتی كورد ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. به‌شێک له كوردیش تا ئه‌و ئه‌ندازه‌یه نیگه‌رانن كه مه‌یلی ئه‌وه‌یان نه‌ماوه كورد حوكمیان بكاته‌وه. جا مه‌ترسییه‌كه لێره‌دایه كه ڕۆژ له دوای ڕۆژ ئه‌و ئاراسته‌یه باڵا ده‌كات. به‌غدا هه‌ركات دڵنیابوو له‌وه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه له ڕاپرسیدا ده‌نگ به مانه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ده‌ن، به دڵنیاییه‌وه هێزی جێبه‌جێ كردن و سه‌پاندنی ئه‌و ماده ده‌ستوورییه‌ی هه‌یه و به زۆریش بێت جێبه‌جێی ده‌كات كه زۆرینه‌ش ده‌نگیان له دژی ئه‌وه دا بخرێنه سه‌ر كوردستان، ئه‌وكات بۆ هه‌میشه كورد مافی داواكردنه‌وه‌ی ئه‌و خاكه‌ی نامێنێ.
له‌وه‌ش مه‌ترسیدارتر ئه‌وه‌یه ئه‌وكات چه‌مچه‌ماڵ و كفری و كه‌لاریش له ئێمه ده‌ستێننه‌وه و هه‌مان سیناریۆ بۆ پارێزگای دهۆک و ئاكرێش په‌یڕه‌و ده‌كه‌ن چوونكه كورد خۆی ڕازی بووه هه‌موو ئه‌و ده‌ستكارییه ئیدارییانه‌ی له دوای ساڵی 1968 به مه‌به‌ستی سیاسی كراون، وه‌ک پێشتریان لێ بكرێته‌وه واتا له‌بری ئه‌وه‌ی به ماده‌ی 140 خاكی زه‌وتكراو بخه‌ینه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، به‌شێک له خاكی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌خرێته‌وه سه‌ر به‌غدا و مه‌ترسی ده‌كه‌وێته سه‌ر قه‌واره‌ی هه‌رێمه‌كه‌شمان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران