وێنه‌گرانی پارێزگای کوردستان له فێستیڤاڵی جیهانیی وێنه‌ی سلێمانی دره‌وشانه‌وه
به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- فێستیڤاڵی جیهانیی وێنه‌گرانی کورد له شاری سلێمانیی کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا و له فێستیڤاڵه‌که‌دا وێنه‌گرانی پارێزگای کوردستان خه‌ڵات کران.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فێستیڤاڵی جیهانیی وێنه‌گرانی کورد له شاری سلێمانیی هه‌رێمی کوردستان کۆتایی پێهات و 2 وێنه‌گری پارێزگای کوردستان ده‌ره‌وشانه‌وه.
له فێستیڤاڵی وێنه‌گرانی کوردی شاری سلێمانی وێنه‌گرانی کوردی سه‌رانسه‌ری جیهان به‌رهه‌مێکی زۆریان ڕه‌وانه‌ی فێستیڤاڵه‌که کردبوو که لیژنه‌ی داوه‌ران پله‌ی یه‌که‌می فێستیڤاڵه‌که‌ی ته‌رخان دا به وێنه‌کانی جه‌مشید فه‌رجوه‌ندفه‌ردا وێنه‌گری به‌ناوبانگی بیجاڕی.
هه‌روه‌ها پله‌ی یه‌که‌می به‌شی "مجموعه عکس سیاه و سفید" به‌خشرا به ژاڵه به‌هرامی وێنه‌گری چالاک و توانای سه‌قزی.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران