گفتگو 2019-08-24 12:28 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی یاسادانانی باکووری سووریا تایبەت بۆ کوردپرێس:

73هەزار ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان بە دەستی هێزە کوردەکان ئەسیر کراون

بەشی سووریا- بەرپرسێکی باڵای ئەنجومەنی یاسادانان لە باکووری سووریا ڕایگەیاند بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەری باکووری سووریا 73هەزار داعش و بنەماڵەکانیانی ئەسیر کردووە و ئێستا لە گرتووخانەکان و کەمپەکاندان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چەند ڕۆژ زیاتر بە سەر قسەکانی دۆناڵد ترەمپدا تێنەپەڕیوە کە ڕایگەیاند: "ئەگەر ئەورووپییەکان و وڵاتانی دیکە هاووڵاتییەکانی خۆیان کە لە ڕیزەکانی داعشدا بوون و ئێستا بە دەستی هێزە کوردەکان ئەسیر کراون وەرنەگرنەوە، ئەمریکا بەرەو وڵاتەکانیان ئازادیان دەکات". ئەم وتەیە هۆشدارێکی زۆر جیدی و ئەمنی بۆ ناوچەکەیە چوونکە ئەم ژمارە ئەسیرە کە ئێستا لە دەستی هێزە کوردیەکاندان شەڕئاشۆترین و وەفادارترین هێزەکانی گرووپی تیرۆریستیی داعشن.

«حاکم خەلۆ» هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە هەرێمی جزیرە بە کوردپرێسی وت: 73هەزار ئەندامی داعش و بنەماڵەکانیان بە دەستی هێزە کوردییەکان ئەسیر کراون و لە کەمپی "حول"دان.

هاوسەرۆکی ئەنجومەنی یاسادانان لە هەرێمی جزیرە زیاتر وتی: لە کونفرانسێکدا کە بە ئامادە بوونی ناوەندە نێونەتەوەییەکان و کەسانی سەرناس لە بواری مافی مرۆڤ لە باکووری سووریا بەڕێوەچوو باسی مەترسییەکان و دۆخی ئەسیرانی داعش کرا. لەم کونفرانسەدا جەختمان لە جیددی بوونی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر کرد بۆ موحاکیمە کردنی ئەندامانی داعش.

حاکم خەلۆ وەبیری هێنایەوە: مانەوەی ئەسیرانی داعش لە خاکی سووریا لە باری ئەمنییەوە مەترسیی زۆری هەیە و لە لایێکی دیکەوە ژمارەیێک ژن و منداڵ لە کەمپەکاندان و ئەم دۆخە دژوارتر دەکات.

ناوبراو زیادی کرد وڵاتانی ئەورووپی دەبێت میکانیزمێک بۆ وەرگرتنەوەی هاووڵاتییە داعشەکانی خۆیان فەراهەم بکەن و باشتر وایە خەمسارد نەبن لە چارەنووسی هاووڵاتییەکانیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.