خبر 2019-08-16 05:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەرانی کوردی پەرلەمان جەخت لە پشتگیری کردن لە عەبدولمەهدی دەکەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانتارێكی كورد رایدەگەیەنێت: ئێمە وەک كورد پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی دەكەین و هەر هەوڵێكیش بۆ لابردنی لە پۆستەكەی، سەرناگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەختیار شاوەیس، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە SNNی راگەیاند: ئێمە وەكوو لایەنە كوردییەكان هەڵوێستی خۆمان بەرامبەر سەرۆک وەزیرانی عێراق راگەیاندووە كە پشتیوانی لە عادل عەبدولمەهدی دەكەین.

سەبارەت بە هەوڵەكانی چەند لایەنێک بۆ لابردنی عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی و گەڕاندنەوەی حەیدەر عەبادی بۆ سەرۆكایەتی حكوومەت، پەرلەمانتارە كوردەكە وتی: ئەو هەوڵانەی باس دەكرێت، تەنها دەنگۆیە، هەر هەوڵێكیش بۆ لابردنی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق و گەڕانەوە حەیدەر عەبادی، سەر ناگرێت.

بەختیار شاوەیس ئاماژەی بەوەش كرد كە هەر لەسەرەتای پێكهێنانی حكوومەتی نوێی عێراق، كوتلەكەی عەبادی لە هەوڵی ئەوەدان كێشە بۆ عادل عەبدولمەهدی و كابینەكەی دروست بكەن.

ئەندامەكەی ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق تەئكیدی كردەوە، گەڕانەوەی عەبادی بۆ سەرۆک وەزیران ئەستەمە و لەهەمان كاتیشدا لابردنی سەرۆک وەزیرانی ئێستا كارێكی قورسە، چوونكە وڵات دەكەوێتە بۆشاییێكی گەورەوە و كوردیش پشتیوانی هەر لایەنێک بكات ئەو لایەنە سەر دەكەوێت و ئێمەش پشتیوانی لە حكوومەتەی عادل عەبدولمەهدی دەكەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.