حکوومه‌ت به ڕێژه‌ی 630 ملیار تمه‌ن قه‌ره‌بووی لێقه‌وماوانی لافاوای ئیلامی کرده‌وه
به‌شی ئێران/ کوردی- پارێزگاری ئیلام گوتوویه‌تی: حکوومه‌ت به ڕێژه‌ی 630 ملیار تمه‌ن گوژمه‌ی بۆ قه‌ره‌بووی لێقه‌وماوانی لافاوای مانگی نیسانی پارێزگای ئیلام ته‌رخان کردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، قاسم سوله‌یمانی ده‌شته‌کی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه له کۆبوونه‌وه‌یێکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا ڕایگه‌یاند: تا ئه‌م کاته به ڕێژه‌ی 630 ملیار تمه‌ن گوژمه بۆ قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی لێقه‌وماوانی لافاوه‌که‌ی ئیلام ته‌رخان کراوه که ئه‌م به‌شانه ده‌گرێته‌وه؛ به‌شی جووتیاری، به‌شی خانووبه‌ره، به‌شی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی شار، ئاو و کاره‌با و ڕێگاوبان.
ناوبراو گوتیشی: تا ئه‌م کاته 50 له‌سه‌دی گوژمه‌ی ته‌رخانکراو له به‌شه جۆربه‌جۆره‌کاندا سه‌رف کراوه.
شایانی باسه؛ مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی 1398 لافاوێکی به‌هێز به‌شی ڕۆژئاوای ئێرانی گرته‌وه و له‌و لافاوهشدا پارێزگای ئیلام خه‌ساری مادیی زۆری پێگه‌یشت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران