دوو په‌رله‌مانتاری کورد داوای سزادانی گه‌نده‌ڵکاران ده‌که‌ن
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه 24ی گه‌لاوێژ به‌رانبه‌ر به 15ی ئابی 2019 سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی دادی ئێران سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی سه‌ردانی پارێزگای کوردستان بکات و له نزیکه‌وه چاودێریی کاروباری داد له پارێزگای کوردستان بکات.
مه‌نسوور مورادی نوێنه‌ری خه‌ڵکی مه‌ریوان و سه‌وڵاوا له په‌رله‌مانی ئێران داوای له سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد کردووه ڕژد بێت له‌سه‌ر به‌رپه‌رچدانه‌وه و مامه‌ڵه‌ی یاسایی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵکارانی پارێزگای کوردستان.
مورادی ئاماژه‌ی به سه‌ردانه‌که‌ی سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسی بۆ کوردستان کرد و گوتیشی: چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له‌م سه‌ردانه‌دا گه‌نده‌ڵکاران ڕووبه‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی یاسایی ببنه‌وه.
لای خۆیه‌وه عه‌لی موحه‌مه‌د مورادی نوێنه‌ری خه‌ڵکی قوروه و دێولان له په‌رله‌مان جه‌ختی کردووه‌ته‌وه که پێویسته گه‌نده‌ڵکاران بناسرێن و پاش تۆمارکرانی دۆسیه‌ی یاسایی ڕاده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی داد بکرێن.
مورادی گوتیشی: به‌داخه‌وه زۆر پێوه‌ر و داتای ساڵانه له پارێزگای کوردستاندا جێگه‌ی ئه‌سه‌فه به ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان و به ڕێژه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌موو ئاماره خراپه‌کانه‌وه.
شایانی باسه؛ ئه‌وه یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌یید ئیبراهیم ڕه‌ئیسییه بۆ پارێزگای کوردستان ئه‌وه‌ش پاش وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکی ده‌سه‌ڵاتی داد له ئێران.
بۆچوونی بەکارهێنەران