خبر 2019-08-13 11:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری ئازەربایجانی ڕۆژئاوا: 27 ملیار تمەن دراوە بە سنوورنشینەکان

بەشی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا- پارێزگاری ئازەربایجانی خۆرئاوا ڕایگەیاند لە داهاتی نەوتی ناوچەکە 27 ملیار تمەن دراوە بە بنەماڵە سنوورنشینەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس محەمەد مەهدی شەهریاری لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە 27 ملیار تمەن لە داهاتی نەوت وەک پشکی سنوورنشینەکان کراوەتە ئەکاونتی بانکیی ئەو هاووڵاتییانەوە.

شەهریاری گوتیشی بەپێی بنەماڵەکان بۆ ڕێژەی 300 هەزار تمەن کراوەتە ئەکاونتی بانکیی هەر یەک لە بنەماڵەکان.

ناوبراو ڕوونیشی کردەوە 27 ملیار تمەنەکە دراوە بە 89 هەزار و 969 بنەماڵەی دانیشتووی سەر سنوورەکان لە پارێزگای ئازەربایجانی خۆرئاوا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.