وەزیری بەرگریی عێراق:
وڵاتانی كەنداو دەتوانن خۆیان ئاسایشی كەنداو بپارێزن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پاراستنی كەنداوی فارس و گەروی هورمز دەڵێت: بوونی هێزی بیانی لەناوچەكەدا ئاڵۆزیی زیاتر دروست دەكات و وڵاتی كەنداو دەتوانن خۆیان ئاسایشی کەنداو بپارێزن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محمد حەكیمی، وەزیری دەرەوەی عێراق بەشداری كردنی ئیسرائیلی لە پاراستنی كەنداوی عەرەب و گەرووی هورمزدا ئیدانە كرد، ئەم هەوڵویستەی عێراقیش هەمان هەوڵوێستی ئێرانە.
وەزیری دەرەوەی عێراق راشیگەیاند: بوونی هێزی بیانی لە ناوچەكەدا ئاڵۆزیی زیاتر دروست دەكات و وڵاتانی كەنداو دەتوانن خۆیان ئاسایشی كەنداو و كەشتیە بازرگانیەكان بپارێزن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران