پێنج چه‌كداری داعش له تكریت ده‌ستگیر كران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق بڵاوی كرده‌وه که هێزه ئه‌منییه‌کان توانیویانه پێنج چه‌کداری داعش له شاری تکریت ده‌ستگیر بکه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی جه‌نگیی عێراق له ڕاگه‌یێندراوێکدا باسی له‌وه کرد که له‌سه‌ر بنه‌مای زانیاریی وردیی هه‌واڵگری هێزه ئه‌منییه‌كان پێنج چه‌كداری داعشیان له ناو شاری تكریتی سه‌ر به پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و هه‌ڵکه‌وتوو له باکووری ڕۆژئاوای به‌غدا ده‌ستگیر كردووه.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه: ئه‌و چه‌كدارانه پلانیان داوه بۆ ئه‌نجامدانی چه‌ند كرده‌وه‌یێكی توندوتیژی دژ به هێزه‌كانی عێراق به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به كاره‌كان بكه‌ن ده‌ستگیر كراون.
هه‌ر له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به وردی چاودێری جموجووڵه نائاساییه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێگه ناده‌ن داعش ئارامی ناوچه‌كه‌كانی وڵات تێكبدات.
سه‌رچاوه: میدیاکانی هه‌رێمی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران