خبر 2019-08-06 14:25 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری خوێندنی باڵا: په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ زانكۆكانی جیهان پته‌وتر ده‌كه‌ین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كان له‌ بواره‌ ئه‌كادیمیه‌كان و ئاڵوگۆڕی زانستی له‌گه‌ڵ كونسووڵی توركیا دووپات كرده‌وه‌.

کوردپرێس:

ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵاو توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕۆژی 6-8-2019، پێشوازیی کردووە له‌ (هاكان كاراجای) كونسووڵی گشتیی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، كونسووڵی توركیا پیرۆزبایی و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی خواست و وتی: ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی زیاتر به‌ره‌و پێش ببه‌ین و ئاستی زانستی و ئه‌كادیمیمان په‌ره‌ی پێبده‌ین.

له‌ به‌رامبه‌ردا، د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی دوای به‌خێرهاتنی كونسوڵی توركیا، ڕایگه‌یاند: ئامانجمان پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری زیاتره‌، به‌شێوه‌یه‌ك بتوانین ئاڵوگۆڕی زانستی و ئه‌كادیمی نێوانمان پته‌وتر بكه‌ین.

سه‌باره‌ت به‌ كارنامه‌ی كاركردنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و كرانه‌وه‌ به‌ڕووی دونیای ده‌ره‌وه‌، د. ئارام محه‌مه‌د دووپاتی كرده‌وه‌ ده‌مانه‌وێت له‌ پلانی ستراتیژی چوار ساڵی كاركردنمادا به‌ره‌و پێشبردنی ئاستی زانستی و ئه‌كادیمی و به‌نێوده‌وڵه‌تیكردنی زانكۆكان بكه‌ینه‌ پێشینه‌ی كارو پرۆژه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ش ڕونیكرده‌وه‌ ڕه‌چاوكردنی كواڵێت و بنه‌ماو پێوه‌ری زانستی و خوێندن و ده‌سته‌به‌ركردنی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان له‌و زانكۆیانه‌ی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی دونیا له‌ پێشه‌وه‌ن، كه‌ ده‌بنه‌ هۆی به‌رزركردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی خوێندكارانمان، هۆكارێكه‌ بۆ هه‌ماهه‌نگیمان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.