سێ چه‌کداری داواکراوی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فه‌رمانده‌ی سه‌رکردایه‌تیی پڕۆسه هاوبه‌شه‌کانی که‌رکووک باسی له‌وه کرد که هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی و که‌رکووک سێ چه‌کداری داواکراوی داعشیان ده‌ستگیر كردووه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 4ی ئابی 2019 لیوا ڕۆکن سه‌عد حه‌ربیه فه‌رمانده‌ی سه‌رکردایه‌تیی پڕۆسه هاوبه‌شه‌کانی سوپای عێراق له که‌رکووک له به‌یاننامه‌یێکدا باسی له‌وه کرد که به هاریكاری له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی سێ چه‌کداری داواکراوی داعشیان له پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر كردووه.
ناوبراو گوتیشی: هه‌ڵمه‌تێک بۆ ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیركردنی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی داعش به‌ڕێوه چوو و سێ داواكراو له سنووری پارێزگاكه‌دا ده‌ستگیر كران كه به‌پێی ماده‌ی 4ی تیرۆر داواكراو بوون.
سه‌عد حه‌ربیه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که پرۆسه‌كه به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی سلێمانیدا به‌ڕێوه چووه و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی ئه‌لمه‌دار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران