گەورەترین بنکەی دەریایی عێراق لە داهاتوویێکی نزیکدا دەکرێتەوە
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند نجاح شمری وەزیری بەرگری ڕۆژی شەممە لەگەڵ عەبدوڵڵا لۆعەیبی وەزیری گەیاندن، محەمەد ڕەزا سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەمنیەت و بەرگریی پەرلەمان و ئەفسەرانی پلەبەرزی ئەرتەشی عێراق کۆ بووەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەکە لەم کۆبوونەوەدا شمری لەبارەی قوناخەکانی تەواو کردنی بنەکە دەریاییەکە لە بەندەری فاو لە باشووری پارێزگای بەسرە زانیاریی وەرگرتووە و جەختی کردۆتەوە لە داهاتوویێکی نزیکدا بنکەی سەربازیی ئەرتەشی عێراق بەم زووانە لەو کەنارئاوەدا دادەمەزرێت.
وەزیری بەرگریی عێراق هەروەها سەردانی ناوەندی فەرماندەیی ئاسمانیی ئوم ئەلقەسری لە پارێزگای بەسرە کردووە و وەبیری هێناوەتەوە تۆکمەکردنی ناوەندە سەربازییەکانی وڵاتەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا زەروورەتێکی گرینگە.
سەرچاوە: بەغدا ئەلیوەوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران