به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با به‌رزترین ئاستی له مێژووی عیراقدا تۆمار كرد
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 17ی ته‌مووزی 2019 موسعه‌ب موده‌ریس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی نیمچه‌فه‌رمیی "الصباح"دا ئاشكرای كردووه: له ئێستادا به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با گه‌یشتووه‌ته 19 هه‌زار و 100 مێگاوات که ئه‌وه‌ش به‌رزترین ئاسته له مێژووی دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌ی كاره‌بای عیراقدا تۆمار كرابێت.
ناوبراو وتیشی: "زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان بووه‌ته‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی كاتژمێره‌كانی دابین كردنی كاره‌با بۆ به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه، هه‌روه‌ها زیادبوونی به‌رهه‌م له ڕێگه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كه نوێیه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه به‌رده‌وام ده‌بێت".
شایانی باسه؛ عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كێشه‌ی كه‌میی كاره‌بای هه‌یه، سه‌ره‌ڕای به‌رهه‌می ناوخۆ و كڕینی كاره‌با له وڵاتانی دراوسێوه تا ئێستا پێداویستیی كاره‌با به ته‌واوه‌تی دابین نه‌كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران