خبر 2019-07-10 14:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
بەرپرسێکی یەکێتی:

شانەی نووستووی داعش لە مووسڵ سەرهەڵدەدەنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەترسیەكانی داعش و سەرهەڵدانەوەی لە سنوورەكانی مووسڵ ڕوو لەزیادبوون دەكات، بەرپرسێكی باڵای یەكێتیش لەو شارە وردەكاریی مەترسیەكان ئاشكرا دەكات.

کوردپرێس: نەسروڵڵا سوورچی لێپرسراوی مەڵبەندی مووسڵی یەكێتیی بەSNNی ڕاگەیاندووە: "لەساڵی 2003وە، سەرجەم گرووپەكان لە مووسڵەوە سەریانهەڵداوە، چوونكە ئەوشارە خاوەنی 120 هەزار ئەفسەر بووە لەسەردەمی بەعس، ئەوانەش سەرچاوەی گرووپە توندڕەو و تیرۆرستییەكان بوونە، هەر ئەوەش وایكرد كە داعش لەو شارەوە سەرهەڵبدات".

نەسروڵڵا سوورچی وتیشی:"ڕاستە كۆتایی داعش ماوەی دوو ساڵە ڕاگەیێندراوە، بەڵام بەشێوەی شانەی نوستوو ماون و ناوبەناو ئۆپەراسیۆن بۆ لەناوبردنیان ئەنجام دەدرێت، بۆیە بەدرێژایی دوو ساڵی ڕابردوو، نەتوانراوە بەتەواوی بنبڕبكرێت".

بەوتەی ئەو بەرپرسەی یەكێتیی، لەكۆی هەزاران باڵەخانەی گەورە لەبەشی ڕاستی مووسڵ، سەرجەمیان خاپوور كراون و لەناو خانوو باڵەخانەكانیشدا تەرمەكان دەرنەهێندراون.

ناوبراو دەشڵێت: "بەشێكی زۆریش لەتەرمی هاوڵاتیان كەوتوونەتە ژێر گڵەوە و دەرنەهێندراون، هەنگاوێكی جدیش نەنراوە بۆ پاككردنەوەی و ماوەیێكی زۆریشی دەوێت ئەگەر هەڵمەتێكی بەرفراوانی بۆ ئەنجام نەدرێت".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.