كچێكی ئێزدی له كهمپێكی ئاوارهكان كتێبخانهیێک دهكاتهوه
بەشی فەرهەنگ و هونەر- ئەمیرە شنگالی، کچێکی ئێزیدییە، کتێبخانەیێکی گشتیی لە ناو کەمپی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ كردووهتهوه کە زیاتر لە 2400 کتێبی تێدایە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەمیرە شنگالی توانیویهتی لە هەڵمەتێکی مەدەنیدا کتێبخانەیێکی خنجیلانە لە کەمپی ئاوارەکانی بێرسڤێ لە سنووری زاخۆ بکاتەوە و 2400 کتێب بۆ كتێبخانهكهی دابین بكات و بیانخاته بهر دهست خوێنهران.
وهک خۆی دهڵێت بیرۆکەی درووست کردنی ئەو کتێبخانەیە بۆ ھاندانی دانیشتوانی کەمپەکەیە تاوەكوو بخوێننەوە.
لە کتێبخانەکەی ئەمیرەدا کتێبەکان بە چەندین زمان و لەسەر تەوەری ڕەنگاڕەنگ کۆ کراونەتەوە و بە وتەی خۆی هەوڵ دەدات سەرەڕای ئەو نەهامەتی و ئاوارەیییە هانی دانیشتووانی کەمپەکان و بەتایبەت منداڵان و گەنجان بدات بۆ خوێندنەوەی کتێب.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران