خبر 2019-07-02 13:05 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پارێزگاری سلێمانی: کۆنگرەی ناودارانی کورد دەرفەتێکە بۆ پێکەوەگرێدانی مەعنەویاتی کورد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە وتارێکی پێشکەش کرد و لە وتەکانیدا ئەو کۆنگرەیەی بە دەرفەتێک زانی بۆ لێکگرێدانی ڕۆحیاتی گەلی کورد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ڕۆژی سێشەمە 11ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 2ی تەمووزی 2019 هەڤاڵ ئەبووبەکر پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەی ناودارانی کورددا وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند پێشینەی مێژووی کورد گەوهەرێکی بەنرخە و دەبێت پارێزگاریی لێبکرێت.

پارێزگاری سلێمانی ڕەزامەندیی خۆی لەبارەی بەڕێوەچوونی کۆنگرەکەوە دەربڕی و گوتیشی ئەو کۆنگرەیە دەبێت هۆی لێکگرێدانی دڵی هەموو کوردەکان و مایەی دڵخۆشکردنە بە فەرهەنگ و هونەر و ئەندێشەی خەڵکی کورد.

هەڤاڵ ئەبووبەکر زیادی کرد کۆنگرەکە هەڵگری پەیامی زیندووبوونی کوردە و ئەو پەیامە بە هەموو جیهان دەگەیەنێت کە پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەگەڵ کورد بەردەوامە.

شایانی باسە سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە 11ی پووشپەڕ بەرانبەر بە 2ی تەمووزی 2019 مەڕاسیمی کردنەوەی کۆنگرەی ناودارانی کورد لە هۆڵی مەولەویی زانکۆی کوردستان بە بەشداریی ژمارەیێکی زۆر لە مامۆستایانی زانکۆ و بەرپرسانی فەرمی و بانگهێشتکراوانی ڕێوڕەسمەکە بەڕێوە چوو میوانی تایبەتی ڕێوڕەسمەکە مامۆستا مەزهەر خالقییە کە پاش 38 ساڵ گەڕاوەتەوە کوردستانی ئێران و شاری لەدایکبوونی.

هەر بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ئەو کۆنگرەیەوە نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌ په‌یامێکدا ستایشی به‌ڕێوه‌چوونی کۆنگره‌ی ناودارانی کوردی کرد و ڕای‌گه‌یاند: ناوداران پردی دۆستی و متمانه‌ی نێوان گه‌لانن.

هەواڵی پێوەندیدار:

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56834

http://www.kurdpress.com/ku/details.aspx?id=56833

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.