هێرشی داعش بۆ سه‌ر کاروانی هێزه ئه‌منییه‌کان له سه‌ڵاحه‌دین کوژراو و برینداری لێکه‌وته‌وه
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی ڕای‌گه‌یاند: چه‌کدارانی داعش هێرشیان کردۆته سه‌ر کاروانی هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین که کوژراو و برینداری لێکه‌وتۆته‌وه.
کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به هه‌واڵده‌ریی ئه‌لعه‌هد نیووزی ڕاگه‌یاند: ژماره‌یێک چه‌کداری داعش ھێرشیان کرده سه‌ر کاروانێکی ھێزه ئه‌منییه‌کان له ناوچه‌ی فه‌رحاتییه له ڕۆژئاوای قه‌زای به‌له‌دی باشووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌که گوتیشی: داعش له‌شکه‌ری 6ی تایبه‌تی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق کردۆته ئامانج که له ئه‌نجامدا پۆلیسێکی فیدراڵ کوژراوه و سێی دیکه‌ش به سه‌ختی بریندار بوونه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران