خبر 2019-06-29 05:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
فەرماندەیێکی پێشمەرگە:

بەغدا هیچ بەڵێنێکی بە هەولێر نەداوە تا پێشمەرگە بگەڕێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شێخ جەعفەر مستەفا فەرماندەی هێزەکانی حەفتا رایگەیاند: پێنج لێژنەی فەرعی و لێژنەیێکی باڵا لە نێوان هەولێر و بەغدا پێکهاتوون و هەفتانە و مانگانە کۆ دەبنەوە و گەیشتوونەتە ڕێککەوتن بۆ ئەوەی دۆخی کەرکووک ئاسایی بکرێتەوە.

ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌، گوتیشی: "لە ماوەیێکی کورتدا لە کەرکووک زۆر شت دەگۆڕێت".

لە بەرامبەریشدا سیروان بارزانی فەرماندەی میحوەری مەخموور و گوێڕی هێزی پێشمەرگه ئاشکرای کرد گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا هەیە، بەڵام بەغدا هیچ بەڵێنێکی بە هەولێر نەداوە تا پێشمەرگە بگەڕێتەوە.

ماوەیێکە قسە و باسەکان لە بارەی گەڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە بۆ کەرکووک و ناوچە كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، گەرمتر و گەرمتر بوون، بە تایبەتیش کە یەکێک لە مەرجەکانی پارتی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکووک ئەو پرسەیە و لە گفتوگۆکانی پارتی و یەکێتیشدا یەکێکە لە خاڵە جێناکۆکە سەرەکییەکان.

یەکێتی پێیوایە پرۆسەی گەڕانەوەی پێشمەرگە هێندەی نەماوە بە ئەنجام بگات و لەماوەیێکی نزیکیشدا بە ئەنجام دەگات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.