عێراق و کوەیت لەسەر کونترۆڵی هاوبەشی سنوورەکان و گواستنەوەی زانیاری ڕێککەوتن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەی سنوورەوانیی عێراق و ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سنوورەکانی کوەیت ڕێککەوتننامەیێکی هاوبەشیان لەسەر کونترۆڵی هاوبەشی سنوورەکان و گواستنەوەی زانیاری واژۆ کرد.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرماندەیی سنوورەوانیی عێراق لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند: ناوەندی فەرماندەیی سنوورەوانیی ناوچەی چوار ڕۆژی دووشەممە کۆبوونەوەیێکی هاوبەشی لەگەڵ سەرۆکی ئیدارەی گشتیی ئاسایشی سنوورەکانی کوەیت ئەنجام دا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە لە کۆبوونەوەکەدا هەموو پرسەکانی پەیوەست بە بەرگری لە سنوورە هاوبەشەکانی عێراق و کوەیت تاوتوێ کراون و ڕێککەوتننامەیێکی دوولایەنە بۆ سەرکەوتن لە کونترۆڵی سنوورەکان و گواستنەوەی زانیاریی و چارەکردنی کێشە و ئاستەنگەکان واژۆ کراو.
سەرچاوە: بەغداد ئەلیوم
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران