نێچیرڤان بارزانى و شاندێكی ئه‌مه‌ریكا دۆخی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێ کرد
کوردپرێس:
ئیواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه 24-6-2019 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له هه‌ولێر پێشوازیی له ماتیۆ تیووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مریکا له عێراق و شاندی یاوه‌ری کرد و تاوتوێ كردنی دواهه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم، هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش و هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپه‌یمانان و هه‌ولێر و به‌غدا، دۆخی ئاواره‌كان و زه‌مینه‌سازیی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا نێچیرڤان بارزانى سوپاسی هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له كاته سه‌خته‌كاندا كرد و جه‌ختى له په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا كرده‌وه، هاتنی شاندی ژووری بازرگانیی ئه‌مه‌ریكی و ئیمزاكردنی یادداشتی لێكتێگه‌یشتنى له‌گه‌ڵ یه‌كێتیى ژووره‌كانى بازرگانى و پیشه‌سازیى هه‌رێمى كوردستانش به‌رز نرخاند و دووپاتیشی كرده‌وه كه كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌توانن هه‌رێم وه‌ک ده‌روازه‌یێک بۆ هه‌موو عێراق به‌كار بهێنن.
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان پوخته‌یێكی ده‌رباره‌ی دواسه‌ردانی بۆ به‌غداش پێشكه‌ش كرد و ئاماده‌یى بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانى هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور نیشان دا.
لای خۆیانه‌وه ماتیۆ تیووله‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و ئه‌ندرۆ پیک جێگری یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران و شاندێكی یاوه‌ریان جه‌ختیان له په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و هه‌روه‌ها خۆشحاڵیی خۆیان به به‌ره‌وپێشچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر- به‌غدا ده‌ربڕی و ئاماده‌ییى وڵاته‌كه‌یان بۆ هه‌ر هاوكارییێک بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به گفتوگۆ نیشان دا.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران