په‌رله‌مانی عێراق متمانه‌ی به سێ وه‌زیری پێشنیارکراوی عه‌بدولمه‌هدی به‌خشی
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- په‌رله‌مانی عێراق له دانیشتنی ئه‌مڕۆیدا متمانه‌ی به سێ وه‌زیر به‌خشی بۆ پۆسته وه‌زارییه به‌تاڵه‌کان که یه‌کێک له‌وانه وه‌زاره‌تی دادی عێراقه که پشکی یه‌کێتییه.
کوردپرێس:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26ی حوزه‌یرانی 2019 په‌رله‌مانی عێراق بۆ ته‌واوکردنی کابینه‌که‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کۆ بوویه‌وه و له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ریه‌ک له حاکم فاروق ئه‌مین شوانی به‌ربژێر بۆ وه‌زاره‌تی داد، نه‌جاح شه‌مه‌ری به‌ربژێری وه‌زیری به‌رگری و یاسین یاسری به‌ربژێری وه‌زیری ناوخۆ متمانه‌ی په‌رله‌مانیان به‌ده‌ستهێنا و بوونه وه‌زیر.
هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که‌دا سه‌فانه حه‌مدان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق نه‌یتوانیی متمانه‌ی په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بهێنێ و ڕه‌ت كرایه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران