14 چه‌كداری داعش له که‌رکووک كوژران
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق ئاشکرای کرد که هێزی ئۆپه‌راسیۆنی تایبه‌ت به هاوکاریی هاوپه‌یمانان توانیویه‌تی ژماره‌یێک چه‌کداری داعش له باشووری پارێزگای که‌رکووک له چالاکی بخات.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 24ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که له پرۆسه‌یێكی تایبه‌تدا له باشووری پارێزگای كه‌ركووک كه هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كان و هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجامیان داوه 14 چه‌كداری ڕێكخراوی داعش كوژراون.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئه‌وه‌ش ڕوون کراوه‌ته‌وه كه پڕۆسه تایبه‌ته‌كه بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی داعش بووه و به هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانێتیی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام دراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران