خبر 2019-06-22 15:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

شاندێكی بازرگانانی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وابڕیارە رۆژی یەكشەممە 23-6-2019 لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە شاندێكی بازرگانانی ئەمریكا سەردانی هەرێمی كوردستان بکەن.

کوردپرێس: لەوبارەیەوە ئەسكەندەر محەمەد وتەبێژی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان بە رادیۆ نەوای راگەیاند: ئەو شاندەی بازرگانانی ئەمریكا بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی بازرگانی لە هەرێمی كوردستاندا دەگەنە هەرێم و زنجیرەیێک كۆبوونەوەی پێویست لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجام دەدەن.

وتەبێژی یەكێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازییەكانی هەرێمی كوردستان وتیشی: "هەر لە یەكەم رۆژی گەیشتنەكەیان، كۆڕبەندێكی ئابووری و گفتوگۆی دوو لایەنەی بازرگانانی كوردستان و ئەمریكا بەڕێوەدەچێت".

کۆدی هەواڵنێز: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.