مەسروور بارزانی لەگەڵ هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆ بوونەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و شاندی یاوەری بە مەبەستی بەشداریی پێکردنیان لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ هاوپەیمانی یەکێتی نەتەوەیی کریستیانەکان کۆ بووەوە کە لە سێ پارتی سیاسی پێکهاتوون و خاوەنی سێ کورسی پەرلەمانین.
کوردپرێس: رۆمیۆ هەکاری، سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن ، بە کوردستان24ی راگەیاند: "پێمان وایە دەبێت بەشداریی ئێمە لەم کابینەیەدا جیاواز بێت و داوا دەکەین لە هەموو جوومگەکان و سەرۆکەیاتییەکان پۆستمان پێ بدرێت"
سکرتێری گشتی پارتی دیموکراتی بێت نەهرێن راشیگەیاند: "ئێمە هەمیشە پشتگیریمان لە حکوومەت هەرێمی کوردستان کردووە چوونکە بە حکوومەتی خۆمانی دەزانین".
پێش ئەم کۆبوونەوەیە، مەسروور بارزانی لەگەڵ 9 لایەنی تورکمانی و بەرەی تورکمانی کۆ بووەوە.
کۆدی هەواڵنر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران