به‌رپرسێکی داعش له که‌رکووک ده‌ستگیر کرا
به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق باس له ده‌ستگیرکردنی به‌رپرسێکی داعش له که‌رکووک ده‌کات که کاری گواستنه‌وه‌ی خێزانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی بۆ شوێنه‌کانی دیکه ئه‌نجام ده‌دا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی 21ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عێراق له به‌یاننامه‌یێکدا بڵاوی کرده‌وه که هێزه هه‌واڵگرییه‌کانی عێراق توانیویانه چه‌کدارێکی داواکراوی داعش له پارێزگای جێناکۆکی که‌رکووک ده‌ستگیر بکه‌ن.
له به‌یاننامه‌که‌دا هاتووه: به‌رپرسه ده‌ستگیرکراوه‌که‌ی داعش کاری گواستنه‌وه‌ی خێزانی چه‌کدارانی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه‌ی له ناو که‌مپی ئاواره‌کانی پارێزگای که‌رکووک ئه‌نجام ده‌دا و به‌بۆنه‌ی به‌شداری له چه‌ندین کرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا داواکراو بوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی سۆمه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران