خبر 2019-06-20 04:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کچە کوردێکی ئێزیدی دەبێتە فڕۆکەوان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شەیما لە خێزانێکی ئێزیدییە و تەمەنی 10 ساڵ بوە کە خێزانەکەی ڕوویان لە سوید کردووە، لە ئێستادا مۆڵەتی لێخوڕینی فڕۆکەی مەدەنیی بەدەست هێناوە.

کوردپرێس:

شەیما جەلال، کچە کوردێکی ئێزدییە و پێش 15 ساڵ لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە، لە گوندی (سرێچکا) سەر بە ناحیەی تلسکۆف بەدرێژایوی 20 کیلۆمەتر دەکەوێتە باشووری مووسڵ لەدایک بووە.

ساڵی 2014 لەگەڵ هاتنی چەکدارانی داعش بۆ عێراق کوردانی ئێزدی لە ناوچەکانی خۆیان هەڵهاتن و بەشێکی زۆر لە کچ و ژن کە تا ئێستاش بەشێکیان بێسەر و شوێنن دەستبەسەر کران.

شەیما پاش هەڵاتنی لە دەستی هێرشی داعش لە وڵاتی سوید گرسایەوە و ئێستاش توانیویەتی مۆڵەتی لێخوڕینی فڕۆکەی مەدەنی مسۆگەر بکات.

*لە خەندان وەرگیراوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.