عه‌بدولمه‌هدی: ڕێوشوێنی یاسایی به‌رامبه‌ر نه‌جمه‌ددین كه‌ریم ده‌گرینه‌به‌ر
کوردپرێس:
عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له میانی كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا باسی له دۆسیه‌ی نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووک كرد كه له‌لایه‌ن دادگاوه داوا كراوه و ڕای‌گه‌یاند: گه‌ڕانه‌وه‌ی نه‌جمه‌ددین كه‌ریم له لوبنانه‌وه بۆ هه‌ولێر له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌رسوومێكی كۆماری لوبنان بووه، هه‌موو ڕێوشوێنه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان به‌رامبه‌ر به نه‌جمه‌ددین كه‌ریم پارێزگاری پێشووی كه‌ركووک وه‌ک خۆی ده‌گرینه‌به‌ر.
ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كه‌متر نییه.
عه‌بدولمه‌هدی ئاماژه‌شی دا به گرنگیی پێشكه‌ش كردنی به‌ڵگه‌ی پێویست بۆ سه‌لماندنی هه‌ر گومانێكی گه‌نده‌ڵی.
سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌رباره‌ی پرسی ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكوومه‌ته‌كه‌شی زیادی کرد: ئه‌گه‌ر هێزه سیاسییه‌كان كاندید بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن خۆی ئه‌و كاره ئه‌نجام ده‌دات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
بۆچوونی بەکارهێنەران