خبر 2019-06-18 05:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

16 چه‌كداری داعش له‌ نه‌ینه‌وا كوژران

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منیی عیراق بڵاوی كرده‌وه‌ که‌ هێرشی فڕۆکه‌ جه‌نگییه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆ سه‌ر ناوچه‌یێکی باکووری ڕۆژئاوای وڵات کوژرانی 16 چه‌کداری داعشی لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 17ی حوزه‌یرانی 2019 شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی له ‌به‌یاننامه‌یێكدا ڕوونی کرده‌وه‌ که‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر توونێلێكی چه‌كدارانی داعش له ‌ناوچه‌ی "وادی كه‌سب" له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا که‌ له‌ ئه‌نجامدا 16 چه‌كداری ڕێكخراوی داعش كوژراون.

شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی بۆ زانیاری وردی هه‌واڵگریی سه‌ركردایه‌تیی پرۆسه‌كانی نه‌ینه‌وا گه‌ڕاندۆته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: سۆمه‌ریه‌ نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.