خبر 2019-06-16 10:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پاسێكی گەشتیاریی ئێران لە قەزای سۆران گڕیگرت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە قەزای سۆران پاسێكی گەشتیاری كۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگری گرت و بەو هۆیەوە بەشی دواوەی پاسەكە سووتا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، "ڕۆژی شەممە، کاتژمێر 3ی ئێوارە، لەقەزای سۆران و لەسەر ڕێگای گەلی عەلی بەگ، پاسێکی گەشتیاریی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاگری گرت و بەو هۆیەوە بەشی دواوەی پاسەکە سووتا".

لەوباریەوە عیماد ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانیی سۆران لەمیانی لێدوانێكیدا بۆ خەندان ڕایگەیاند: "ئەو پاسە گەشتیاریە 30 گەشتیاری هەڵگرتووە و ئێوارەی ئەمڕۆ بەشی دواوەی پاسەكە گڕی گرتووە و سووتاوە، بەڵام خۆشبەختانە سەرنشینەكان زیانیان بەرنەكەوتووە".

ناوبراو وتیشی: "بە مەبەستی كوژاندنەوەی ئاگرەكە دەستبەجێ تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران و خەلیفان گەیشتوونەتە شوێنی مەبەست و ئاگرەکەیان کؤنتڕۆڵ کردووە".

لەبارەی هۆكاری كەوتنەوەی ئەو ئاگرەوە، عیماد رێكانی وتی: "ئاگرکەوتنەوەکە بەهۆی كێشەیێكی تەکنیکیەوە بووە".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.