وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتیکان پيرۆزبايى له نێچيرڤان بارزانى ده‌كات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کاردینال پیترۆ پارۆلین، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان، به بۆنه‌ى هه‌ڵبژاردني به سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پيرۆزبايى له نێچیرڤان بارزانی ده‌كات و هيواى سه‌ركه‌وتنی بۆ ده‌خوازێت له پۆسته نوێیه‌كه‌یدا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان له ڕێگه‌ى باڵیۆزی ڤاتیکانه‌وه لە عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی بۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ناردووه و ده‌ڵێت: "بە خۆشحاڵییەوە هیوای ئەوپەڕی سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم لە دەستبەکاربوونتان وەک سەرۆكی هەرێمی کوردستانی عێراق.
ناوبراو لە پەیامەکەیدا درێژەی دا: داوا لە خودای گەورە دەکەم و ئومێده‌وارم به دانایی و تێگەیشتوویى و لێبووردەییتان لەو پۆستەدا، خودای گەورە بەڕێزتان و خانەوادەکەتان و هەموو خەڵکی هەرێم لە بەرەکەتەکانی پڕبەش بکات".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران